مارێسکا: سانچێز ئاگاداری ئەوەیە ئاستی وەک پێویست نیە
ئینزۆ مارێسکا راهێنەری چێڵسی وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە لەسەر ئاستی رۆبێرت سانچێزی گۆڵپارێزی یەکەمی بلوز.
شەوی رابردوو بەهۆی هەڵەی ئەو گۆڵپارێزە، چێڵسی بە ئەنجامی 1-3 دۆڕا بە مانچێستەر سیتی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی رەخنەی توند لە سانچێز و هەروەها یانەکەش بگیرێت کە نەیتوانیووە گۆڵپارێزێکی باش بگوازێتەوە.
مارێسکا بۆ سکای سپۆرت سەبارەت بە یارییەکە و رۆبەرت، وتی
گۆڵی یەکەممان تۆمارکرد و دەمانتوانی دوو یان سێ گۆڵی دیکە تۆماربکەین، بەوەش یارییەکە کۆتایی دەهات بەڵام ئەو دەرفەتەمان لەدەستدا. لە کۆتا خولەکەکاندا گۆڵی بەرامبەرمان لێ تۆمارکرا (نیوەی یەکەم)، وە گۆڵی دووهەم یارییەکەی گۆڕی. رۆبەرت خۆی یەکەم کەسە کە دەزانێت ئاستی وەک پێویست نیە و دەبێت لەوە باشتر یاری بکات. ئێمە هەوڵ دەدەین لەگەڵ هەموو یاریزانەکان قسە بکەین بۆ ئەوەی لە ئێستا باشتر بین. لەگەڵ ئەوەشدا بە گشتی باشترین بەراورد بە مانگێک یاخود دوو مانگ لەمەوبەر و ئەم یارییانەش باشترمان دەکەن
چێڵسی بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد لەم وەرزەدا، بەڵام لە کۆتا پێنج یاری پریمەرلیگ تەنها یەک بردنەوەی هەیە و دابەزیووە بۆ پلەی شەشەم. مان سیتیش سەرکەوت بۆ پلەی چوارەم و پێش هەریەک لە بۆرنمس و چێڵس کەوت.