ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید لەگەڵ ئارنۆڵد رێککەوتووە؟

رۆژنامەنووسێکی نزیک لە یانەکە دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد داناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ئاڵفۆنسۆ دەیڤز بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە. یانەکەی هەرێمی باڤاریا، ئامادەیە مووچەی ساڵانەی دەیڤز بکاتە 15 ملیۆن یۆرۆ و تاوەکو ساڵی 2030 گرێبەستەکەی درێژدەکاتەوە.

بە نوێکردنەوەی گرێبەستی دەیڤز، ریال مەدرید بە تەواوی لە بازاڕی یانە ئەڵمانییەکە دەکشێتەوە و سەرنجی لەسەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول دادەنێت.

ماوەیەکی درێژە ریال مەدرید گرنگی بە ئارنۆڵد داوە، بەڵام ئێستا بابەتەکە کەوتووەتە سەر ئەوەی، لەم مێرکاتۆیەدا هەوڵی گواستنەوەی بە پارە بدات، یاخود تاوەکو هاوینی داهاتوو بوەستێت و بەبێ بەرامبەر بیگوازێتەوە، چونکە گرێبەستی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە دوای شەش مانگی دیکە بەسەردەچێت.

رامۆن ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا ئاشکرای دەکات، ریال مەدرید بە تەواوی لەگەڵ ئارنۆڵد رێککەوتووە و هاوینی داهاتوو دەیگوازێتەوە.

ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی دەستبەجێی ئارنۆڵدی هەیە، بەڵام لیڤەرپوول ئامادەنییە ئێستا دەستبەردار ببێت. پێشبینی دەکرێت مووچەی ساڵانەی ئارنۆڵد لە ریال مەدرید بگاتە، 18-20 ملیۆن یۆرۆ.

ئارنۆڵد، 26 ساڵان، بەرهەمی لیڤەرپوولە و هەشت ساڵە یاریی بۆ تیمە جیاوازەکانی یانە سوورپۆشەکەی مێرسیساید دەکات.

ئارنۆڵد لە ساڵی 2016 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لیڤەرپوول کرد، تاوەکو ئێستا 246 یاریی کردووە و خاوەنی 16 گۆڵە.

بۆچی ریال مەدرید ئارنۆڵدی دەوێت و دەتوانێت چی بۆ ریال مەدرید زیاد بکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button