میلان راشفۆردی ناوێت و چوار بژاردەی دیکەی کردووەتە ئامانج
یانەی ئەیسی میلان لە هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەیدایە و چەند بژاردەیەکیش لە ئارادان.
سەرەتا رۆسۆنێری هەوڵی بۆ مارکوس راشفۆرد دا، بەڵام بەگوێرەی گازیتا وازی لەو یاریزانە هێناوە و ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی دەتوانێت تەنها یەک یاریزانی دەرەوەی ئەورووپا زیاد بکات بۆ پێکهاتەکەی و ئەو یاریزانەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە کایڵ واڵکەر دەبێت.
سەرچاوەکە دەڵێت بۆ هێڵی هێرشبەر، رۆسۆنێری دەیەوێت یەکێک لە جواو فیلیکس لە چێڵسی، فێران تۆرێس لە بارسێلۆنا وە سانتیاگۆ خیمینێز بگوازێتەوە، ئەگەر هاتوو یانەی مانچێستەر یونایتد سەرکەوتوو بێت لە کڕینی ڤیکتۆر یۆکێرێزی هێرشبەری سپۆرتینگ، ئەوا هەوڵ بۆ جۆشوا زیرکزی یاخود هۆیلوندی دەدەن لە یانە ئینگلیزییەکە.
هەوڵەکانی میلان زیاتر بۆ خواستنن نەک کڕینی هەمیشەیی. نوێترین پێشهاتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن جواو فیلیکس نزیکترینە لەو یانەیە.
میلان لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی ئاستی وەک پێویست نیە و لە پلەی هەشتەم دان. سێرجیۆ کۆنسیساوی راهێنەری نوێی یانەکەش پێی وایە کەمیی بژاردەکانی هێڵی پێشەوە هۆکارەکەیەتی.