ئیسپانیاگرنگترین

هانزى فلیک پێش یارییان بەرامبەر ریال بێتیس باسی دۆخی تیپه‌كه‌ی ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیكی راهێنه‌ری بارسێڵۆنا به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌ی كرد پێش یارییان به‌رامبه‌ر ریال بێتس له‌ جامی شای ئیسپانیا رێكخرابوو.

سبه‌ی چوارشەممە بارسێلۆنا له‌ قۆناخی 16ی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ریال بیتیس دەبێتەوە، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 11:00 له‌ یاریگای مۆنتخویک به‌رێوه‌ده‌چێت.

رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ بێتیس؟

سبەی دەبێت سەرکەوتن بەدەست بهێنین، گرنگە سبەی هەمان هەڵوێست و ئاستی كلاسیكۆمان هەبێت یارییه‌كه‌مان قورس دەبێت و دەبێت سبەی نیشان بدەین کە ئێمە یەکێکین لە باشترین تیپەکانی جیهان.


هەڵوێستی رۆناڵد ئاراوخۆ له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌كه‌؟

فلیك، وەک هەمیشە دەڵێم گفتوگۆ لەگەڵ هەر یاریزانێک تایبەتە لە نێوانمان هیچ شتێك باس ناكه‌م هیچ شتێک نەگۆڕاوە ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵیم، ئێمە دڵته‌نگین بە پێکانەکەی ئینیگۆ ئەو یاریزانێکی نائاساییە بەڵام خۆشبەختانە تەنها بۆماوەی چوار هەفتە دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

قۆناخی تۆمارکردنی ناوی ئۆلمۆ و پاو ڤیكتۆر چۆن بوو؟

راهێنه‌ری بارسا گوتی، متمانە و باوەڕم بە یانەکە هەیە، هەمیشە وا بووە، ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە دەتوانین بابه‌ته‌كه‌ بگۆرین، یاریزانه‌كان لە مەشق و راهێنانەکان دوورنه‌كه‌وتنه‌ هەموو ڕۆژێک مه‌شقیان كرد، پێموایە ئه‌مه‌ زۆر باشبوو، ئێستاش دەبێت سبەی جارێکی دیکە ئەوە نیشان بدەینەوە كه‌ ئێمه‌ تیپێكی ئاماده‌ین.

داهاتووی ئەنسو فاتی لەگەڵ تیپەکە چۆن ده‌بێت؟

راهێنه‌ری بارسا گوتی، راستگۆ دەبم لەگەڵ هەموو یاریزانێک، وەک چۆن لەگەڵ ئەنسو قسەم کرد سەبارەت بە دۆخی ئەو له‌ یانه‌كه‌، ئەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە ئاستی چۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌،

دۆخی پێکانەکانی ئێستای تیپه‌كه‌؟

فلیك، ئینیگۆ پێکان هەیە، مارک بێرناڵ و مارک تێر شتیگنیش ئه‌وانیش پێكانیان هه‌یه‌، بەڵام ئەندرێاس کریستینسن گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنان.

تیپه‌كه‌ لە مێركاتۆی زستانه‌ هیچ یاریزانێك ده‌گوازێته‌وه‌ ؟

من بەردەوام لەگەڵ دیکۆ قسە دەکەم،هەموو ڕۆژێک قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، بەڵام پێشتر وتوومە کە دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button