یاریگا –
لەکۆتاییدا محەمەد سەڵاح راشکاوانە قسەی لەسەر بابەتی گرێبەستەکەی کرد و راستیەکانی درکاند.
گرێبەستی ئێستای ئەستێرە میسڕیەکە لە هاوینی ئەم ساڵ بەسەردەچێت. لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی زۆر بڵاوکرانەوە گوایە ئەستێرە میسڕیەکە بۆ دوو وەرزی دیکە لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە. بەڵام لێدوانەکانی لە خودی سەڵاحەوە کە فابریزۆ رۆمانۆش بڵاویکردووەتەوە، شتێکیترە. کاتێ پرسیاری لێکرا کە داخۆ ئەم وەرزە کۆتا وەرزێتی لەگەڵ ڕێدز، وتی
تا ئێستا؟ بەڵێ. وا لەنێو کۆتا 6 مانگی گرێبەستەکەمدام و هیچ بەرەوپێشچوونێکیش بوونی نییه. زۆریش دوورین لە پێشووەچوونی گفتوگۆکانمان دەربارەی گرێبەستەکە. بۆیە، تەنها دەمانەوێ چاوەڕێ بکەین و ببینین.
جگە لە سەڵاح، دۆخەکە بۆ هەریەکە لە ڤێرجڵ ڤان دایک و ئالێسکاندەر ئاڕنۆڵدیش هەمان شتە و هیچ پێشووەچوونێکیش رووینەداوە.