ئیسپانیا

فەرمی: سوارێز چوار مانگ لە یاری کردن دادەبڕێت

یاریگا- لە کۆتاییدا ترسە گەورەکە بۆ بارسێلۆنا بوو بە ڕاستیی و لویس سوارێزی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ دادەبڕێت.

یانەی بارسێلۆنا تۆزێک پێش ئێستا لە پێگەی فەرمیی یانەکە ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بوو لە ئەژنۆیدا و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆی، بۆ چوار مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ئەم دوورکەوتنە درێژخایەنەی گۆڵکارە ئۆرەگواییەکە ڕەنگە بلاوگرانا ناچار بکات هەرچی زووە پەلە بکات لە پڕکردنەوەی شوێنی ناوبراو لە بازاڕی گواستنەوەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button