یاریگا –
پێش تەواو بوونی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ گرێبەستی چوار یاریزانی تیپەکەی هەڵوەشاندەوە.
لەگەڵ دووەم رۆژی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، ئاکرێ بە فەرمی دەستبەرداری چوار یاریزانی تیپەکەی بوو، سەرچاوەیەک تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند لە سەر داوای راهێنەری تازەی تیپەکە گرێبەستی ئەحمەد حەجی و خەلیل مەحمود بە هۆی رازینە بوون لە ئاستیان هەڵوەشێنرایەوە، دیاری ئەنوەر لە سەر داوای خۆی گرێبەستی هەڵوەشێنرایەوە و هۆگر عەبدالیش بە هۆی ئەو پێکانە درێژەی دووچاری هاتووە بریاردراوە ریزی تیپەکە جێبهێڵیت.
ئاکرێ دوای شکستی بەرامبەر رانیە، وەلید محەمەدی لە ئەرکی راهێنەرایەتی دوورخستەوە و هەژار سابڕ لە شوێنی ئەو دەستبەکار بووە، دوای تێپەڕبوونی 11 هەفتە پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە ریزبەندی هەشتەمی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دێت بە 13 خاڵ.