ئینگلتەراگرنگترین

هه‌موو شتێك بزانه‌؛ بۆكسینگ ده‌ی له‌ پرێمه‌رلیگ چییه‌؟

Yariga App

یاریگا –

لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا چێژ لە پشووەکانی زستانە وەردەگرن، به‌ڵام له‌ خولی ئینگلیزی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ هه‌شت رۆژ سێ گه‌ڕی خوله‌كه‌ ده‌كرێت.

لەگەڵ ئەوەی لە (25)ی (12) ی هەموو ساڵێك یەكەم رۆژی چەژنی شوێنەكەوتووانی ئاینی مەسیحیە و ،لە (10) رۆژی كۆتایی مانگی دێسه‌مبه‌ریش یاریەكانی هەموو خولەكانی ئەوروپا دەوەستێت ،كەچی لە هەمان رۆژی ئەو یادە لە ئینگلتەرا یاریەكانی خولی ووڵاتەكە بەڕێوەدەچن و ئەمرۆژەش بە (بۆكسینگ دەی ) ناوەدەبرێت ، كە دیارترین رووداوی وەرزشی ساڵە لە ئینگلتەرا و لە لای هاندەران جێگەی خۆشحاڵی و لای یاریزانان بێزاركەر و لای بەرپرسانی وەرزشیش پڕ قازانجترین رۆژە.


بۆكسینگ دەی گرنگترین گەڕه‌كانی پریمەرلیگە، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 10 رۆژ سێ گه‌ڕی خوله‌كه‌ ده‌كرێت، بۆ تیپه‌كان قورسه‌ بتوانن خاڵی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن.

رێژەیەكی كەمی هاندەرانی تۆپی پێ دەزانن ئەم ناوە لە چیەوە هاتوە، بەڵام رەگی ناوەكە بە نادیاری ماوەتەوە،لێكدانەوەی زۆرینەی خەڵكی بەریتانیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كاتێك دەوڵەمەندەكان دیاری لەناو (سندوقێك) دەدەنە هەژارەكان یانیش ئەو دیارییانەی بەڕێوەبەرەكان دەیدەن بە فەرمانبەرەكانیان لە پشووەكانی سەرساڵدا ده‌گەڕێتەوە.


مێژوویەكەیشی بۆ ساڵی 1870 زاینی دەگەڕێتەوە، كاتێك دوو لە كۆنترین و ناودارترین یانەی ئینگلتەرا بەیەكگەیشتن ، كە ھەردوو یانەی شیفیڵد یونایتد و ھالام بوو، ئەوكات یانەی شیفیڵد یاسایەكی سەیری ھەبوو ئەویش یاریزانانی بۆیان ھەبوو بە دەستیش یاری بكەن، واتا ئاسایی بوو دەستیان بە تۆپ بكەوێت لەكاتی یاریكردندا، تا ساڵی 1959 یارییەكان لە رۆژی لەدایك بوونی حەزرەتی عیسا ئەنجام دەدران كە 25ـی مانگ بوو، لەو كاتەوە ڕۆژێك دواخرا و كردیان بە رۆژی 26ـی مانگی 12 و رۆژەكانی دواتر.

به‌رێوه‌چوونی یارییەكانی پریمەرلیگ لە رۆژی بۆكسینگ دەی یەكێكە لە نەریتە كۆنەكانی بەریتانیا،كە زۆر جار یارییەكان ئەم گەڕە لە یەك رۆژدا ده‌كرێت زۆر جاریش لە یەك كاتژمێردا بەڕێوە دەچن،ئەمەش وادەكات رێژەی بینینی یارییەكان یەكجار زۆر بەرز ببێتەوە چونكە یارییەكان دەكەونە رۆژی پشوو ، خانەوادەكانیش بە یەكەوە دەچن بۆ سەیركردنی یارییەكان”. هەروەها خولەكانی تریش وەستاون.

رێكخەری یارییەكان پێداگرن لەسەر ئەوەی ئەو یارییە گرنگانەی كە ركابەری تێدایە نەكەوێتە ئەم رۆژە، هەوڵیش دەدەن یانەكان لە یەك نزیك بهێڵنەوە ئەمەش كارێكی ئەستەمە،گرنگترین خاڵیش ئه‌وه‌یه‌، ئەو یانەیەی لەم رۆژە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاری دەكات لە یەكەم یاری ساڵی نوێ لە یاریگای خۆیدا یاری دەكات، ئەمەش خاڵێكە پریمەرلیگ لە خولەكانی تر جیای دەكاتەوە، بۆ نموونە لە ئەڵمانیا ئێستا یانەكان لە پشووی زستانەدان و پشووەكەش بۆ یەك مانگ درێژ كراوەتەوە لە فەرەنسا و ئیتاڵیاش هەمان شت پەیڕەو دەكرێت، لە بەشێك لە وڵاتەكانی ئەوروپای رۆژهەڵات پشووی زستانە لە مانگێك زیاترە.

هەرچەندە رۆژانی بۆكسینگ دەی بە گرنگ و تایبەت وەسف دەكرێن، بەڵام لەسەر بۆكسینگ دەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵته‌را دووچاری رەخنە و تێبینی زۆر بووەتەوە، چونكە یاریزانان لەم كاتەدا جیاواز لە خولەكانی تر، زیاتر ماندوو دەبن و پشوو وەرناگرن و كاریگەریشی لەسەر ئاستی یاریزانان و یانەكان دروست دەكات ، كە لە ماوەی یەك هەفتە سێ یاری ده‌كه‌ن.
بەرێوەچوونی یارییە وەرزشییەكان لەو رۆژەدا لە كلتوری بەریتانییەكانە، جگە لە تۆپی پێ یارییەكانی تری وەكو، ئەسپسواری، رەگبییش بەرێوە دەچن، خانەوادەكان بەیەكەوە دەچنە یاریگاكان و سەیری یاریەكان دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button