ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

کوکێ بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکات

یاریگا
کوکێ ناوەڕاستکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە هۆی پێکان بەشداری فاینەڵی جامی سوپەر بەرامبەر ریال مەدرید نابێت.

ماڵپەری فەرمی رۆخێ بلانکۆس بڵاویکردووە ناوەڕاستکاری یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری قۆناخی پێش کۆتایی بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بووە، بۆ یارییەکەی هەفتەی داهاتوو لە فاینەڵی جامی سوپەر بەرامبەر شاهانەکان ناکات.

هەر دوو یانە مەدریدییەکە دوای بردنەوەیان لە ڤالێنسیا و بارسێلۆنا گەیشتنە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا و بریارە شەوی یەک شەممە کاتژمێر 21 بە کاتی هەولێر لە پێناو بەدەست هێنانی ناسناوەکە رووبەرووی یەکتری ببنەوە.

Back to top button