پاریس لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەیەکی گەورە
یاریگا –
یانەی پاریس سانجێرمان خۆی بۆ گواستنەوەیەکی گەورە ئامادەدەکات و ئەستێرەیەکی ئاستۆن ڤیلای کردووەتە ئامانج.
پاریس دەیەوێ لە بازاڕەکانی داهاتوودا گواستنەوەیەکی گەورە بۆ هێڵی هێرشبەریی ئەنجامبدات. بۆ ئەو مەبەستەش جۆن دورانی لەو یانە ئینگلیزیە خستووەتە نێو پلانەکانیەوە.
هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکە کە زستانی 2023 گواسترایەوە بۆ ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا، ئەم وەرزە ئاستێکی نموونەیی پیشاندەدات و چاوی گەورەکانی ئەورووپای بۆ لای خۆی راکێشتووە. بەجۆرێک، لە 17 یاریی پرێمەرلیگ توانیویەتی 7 گۆڵ و، لە لە چامپیۆنزلیگیش لە 6 بەشدارییدا 3 گۆڵ و لە تەنها 2 یاریی جامی کاراباو 2 گۆڵ تۆماربکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی بەناوبانگی فیچاخێسی وەرزشی، پاریس لە گفتوگۆدایە بۆ ئەو پرۆسەیە.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە یانە فەڕەنسیەکە ئامادەیە لەپێناو دەستخستنی ئەستێرە 21 ساڵانەکەدا بڕە پارەیەکی جێگیر و کۆلۆ موانیش بدات.
پی ئێس جی گەر لەو هەوڵەیاندا سەرکەوتووبن، ئەو رکابەری کڕیارەکانی دیکەی دوران دەکەن.
ناوبراو لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا تا ساڵی 2030 نوێکردەوە لەژێر خواستی ئونای ئێمری راهێنەر. ئەنجامی گفتوگۆکانی پاریس وەڵامدەداتەوە کە یانە ئینگلیزیەکە بە ئۆفەرەکانی یانە دەوڵەمەندەکەی فەڕەنسا رازی دەبێت یاخود نا.