ئیسپانیاخوله‌کانی دیکە

دوو یانەی جیاواز لە یەک کاتدا کڕینی یاریزانێکیان ڕاگەیاند!

یاریگا- لە حاڵەتێکی سەیر و نامۆدا دوو یانەی جیاواز، یەک لە سویسرا و ئەویتر لە ئیسپانیا، بە جیاوازیی تەنها 14 خولەک لەیەکتر، کڕینی یاریزانێکیان ڕاگەیاند.

ڕافیدین عەبدوڵڵای فەڕەنسی تازە دەستی کردبووە ڕاهێنانەکان لەگەڵ یانەی هیراکیولیسی ئیسپانیا و بە درێسی ئەم یانەوە، کە لە یانەی ئالیکانتێی هەمان وڵاتەوە ڕووی تێ کردبوو، کاتێک یانەی ستادێ لاوسانێ ئۆچی پلە دووی سویسرا لە سۆشیاڵ میدیای یانەکەوە گرێبەستکردنی لەگەڵیدا ڕاگەیاند!

وەک لە ڕۆژنامەی asی ئیسپانیدا هاتووە، لایەنی سویسری یەکەم لایەن بووە لە ڕاگەیاندنی کڕینی ڕافیدین بە دانانی وێنەیەکی لێو بە خەندەی ناوبراو لەگەڵ کاربەدەستێکی یانەکە، دواتر و دوای 14 خولەک هیراکیولیس لە تویتەری خۆیەوە وێنەی یاریزانە فەڕەنسییەکەی بڵاو کردۆتەوە کە بە درێسی یانەکەوە ڕاهێنانی دەستپێکی خۆی ئەنجام دەدات.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە دوای ئەم سەرگەردانیە، ڕافیدین جانتاکەی کۆ دەکاتەوە و ئیسپانیا بەرەو سویسرا جێدەهێڵێت و پەیوەندی دەکات بە یانەی لاوسانێ ئۆچێ، ئەو یانەیەی بە 14 خولەک بەر لە هیراکیولیس گرێبەستەکەی ڕاگەیاندبوو!

بابەتی زیاتر

Back to top button