ئینگلتەراگرنگترین

سکای سپۆرتس شوێنگرەوەی کەیتس دەستنیشان دەکات

گۆڕانکاری گەورە لە بەرنامەکانی تایبەت بە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو روودەدەن

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس شوێنگرەوەی کێڵی کەیتس دەستنیشان دەکات.

بڕیارە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، کەیتس، پێشکەشکاری ناوداری سکای سپۆرتس، واز لە تۆڕە بەریتانییەکە بهێنێت و پەیوەندی بە تۆڕی هەواڵی BBC بکات.

کەیتس لەگەڵ مارک چاپمان و گابی لۆگن، بەرنامەی بەناوبانگی ‘Match Of the Day MOTD’ پێشکەش دەکات. ئەمەش دوای ئەوەی گاری لینیکەر، بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆڕەکە نوێنەکاتەوە و لە دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، واز لە بەرنامەکە دەهێنێت و دوای تەواوبوونی مۆندیالی 2026، بە تەواوی لە تۆڕەکە دەکشێتەوە.

چیدیکە گاری لینیکەر لە تۆڕی BBC نابینین

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، سکای سپۆرتس دەیەوێت رێبێکا لۆوی، ئەستێرەی تۆڕی ‘ئێن بی سی – NBC’ بگوازێتەوە و بیکاتە شوێنگرەوەی کەیتس.

لۆوی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ گاری نێڤڵ و جەیمی کاراگێر هەیە، چونکە ساڵی رابردوو پۆدکاستێکی بە ناوی ”ئیتز کۆڵد سۆکەر – It’s Called Soccer” لەگەڵ هەردوو ئەستێرەکە پێشکەشکرد.

لینیکەر لە ساڵی 1999ەوە پێشکەشکاری بەردەوامی بەرنامەی MOTD بووە. بەگوێرەی راپۆرتەکان بێت، مووچەی ساڵانەی لینیکەر بریتییە لە 1.3 ملیۆن پاوەند، بەڵام لە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 18 مانگ، مووچەکەی کەمکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button