ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نێیمار دەیەوێت ریزەكانی هیلال جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی هیلالی سعوودی دەیەوێت ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

نێیمار لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیەوە بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالی سعوودیەوە كرد.

نێیمار لەوەتەی پەیوەندی بە هیلالەوە كردووە تەنیا بەشداری حەوت یاریی كردووە و بەهۆی زۆری پێكانەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتووەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ساشا تالافیێۆری لە رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی، نێیمار جونیۆر دەیەوێت ریزەكانی هیلال جێبهێڵێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەستێرەكەی پێشووتری بارسێلۆنا دەیەوێت پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، نێیمار بە هاوڕێكانی راگەیاندووە كە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە دەكات.

نێیمار دەیەوێت دووبارە لەگەڵ لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز یەكبگرێتەوە.

مێسی، سوارێز و نێیمار لە بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button