ئه‌ڵمانیا

موسیالا لە شکاندنی رێکۆردێکی مۆلەر و لیڤاندۆڤسکی نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

جەمال موسیالا هێرشبەری بایرن میونشن، نزیکە لەوەی ژمارەی پێوانەیی گێرد مۆلەر و رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بشکێنێت.

موسیالا لە چەند وەرزی رابردوودا ئەستێرەی یەکلاکەرەوەی بایرن میونشن بووە و ئاستە باشەکەی لە پێکهاتەی ئەم تیپە و هەروەها هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووەتو هۆی بەردەوام ستایشی بکرێت و وایکردووە زۆر کەس بە یەکێک لە دیاردەکانی تۆپی پێی ئەم وڵاتەی بزانن.

ئەم ئەستێرە لاوە ئەڵمانییە لە چەند وەرزی رابردوودا توانیویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی لە پێکهاتەی ئەم تیپەدا تۆمار بکات و لە وەرزی نوێشدا بە رێنمایی ڤینسێنت کۆمپانی لەسەر ئاستە درەوشاوەکەی بەردەوام بووە.

هەروەها لەم وەرزەدا ژمارەیەکی پێوانەیی سەرنجڕاکێشی تۆمارکردووە. ئەم یاریزانه له هەر یەک له کۆتا 6 یاری بایرن له بۆندسلیگا له دەرەوەی یاریگای خۆیان گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات، له کاتێکدا پێشتر ته نیا مولەر به 7 گۆڵ و لیڤاندۆڤسکی به 8 گۆڵ توانیان ئەم ژمارە پێوانەییە تۆمار بکەن.

ئەگەر موسیالا بتوانێت لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ماینز گۆڵ بکات، ئەوا ژمارەی پێوانەیی مۆلەر یەکسان بکاتەوە و تەنیا یەک گۆڵ لە دوای لیڤاندۆڤسکی دەبێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە، ماینز رکابەری دڵخوازی ئەم یاریزانەیە لە رکابەرییەکانی بۆندسلیگا و تا ئێستا توانیویەتی حەوت جار تۆڕی گۆڵی ئەم تیپە بکاتەوە، کە زیاترە لە هەموو رکابەرێکی تر کە لە ماوەی ژیانی تۆپی پێیدا کە یاریی بەرامبەر کردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button