ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی یۆڤێنتۆس تاوەکو وەرزی داهاتوو لە یانەکەی دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
ماتیا پێرین، گۆڵپارێزی دووەمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بە هۆی پێکان تاوەکو سەرەتای وەرزی داهاتوو ناتوانێت یاوەری یانەکەی بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە گۆڵپارێزی ئیتاڵی خانمە پیرەکە دوای ئەو پێکانەی لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی لەقۆلیدا تووشی بوو، لە یاری یانەکەی بەرامبەر کالیاری گەڕایەوە و بەشداری یارییەکەی کرد و جارێکی دیکە تووشی هەمان پێکان بوو و بەم هۆیەوە ناچارە نەشتەرگەری بکات.

بەم هۆیەوە پێرینی 26 ساڵان تاوەکو سەرەتای وەرزی داهاتوو دوور دەکەوێتەوە و بەشداری هیچ یارییەکی هەڵبژاردەکەی و یانەکەی ناکات.

Back to top button