ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا زیانی دارایی گەورە دەکات
زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ لەدەست دەدات
یاریگا –
ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا زیانی دارایی گەورە دەکات و زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ لەدەست دەدات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لەکۆی 10.5 ملیۆن یۆرۆ تەنیا 4.2 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە، کە بەگوێرەی یاساکانی چامپیۆنزلیگ هەر یارییەک ببەیتەوە 2.1 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنیت و بۆ هەر یەکسانبوونێکیش 700 هەزار یۆرۆ دەست دەخەی.
یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئاتاڵانتا لە چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مەدرید یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە ئەگەر لەو یارییە بەرامبەر یانە ئیتاڵییەکە بدۆڕێت لە ریزی 24 یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی دەچێتە دەرەوە، کە ئێستا لۆس بلانکۆس بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پلەی بیست و چوارەمی ریزبەندی دێت.
ریال مەدرید لەکۆی ئەو دوو یارییەی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ کردوویەتی، دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە سێ یاریی شکستیهێناوە، بەمەش بێ هیوابووە راستەوخۆ بگاتە قۆناخی 16، دەبێت شەڕی بەدەستهێنانی پلەکانی 9 تا 24 بکات بۆ ئەوەی لە قۆناخی پاشکۆ بلیتێکی قۆناخی 16 بباتەوە.
ریال مەدرید ئەگەر بە قۆناخی پاشکۆ بگاتە قۆناخی 16 ئەوا تەنیا ملیۆنێک یۆرۆ بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەگەر یەکێک بووایە لە هەشت یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی، ئەوا 11 ملیۆن یۆرۆی بەدەست دەهێنا.