یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لێکۆڵینەوە لە رووداوی هەڵدانی چەندین شتی (کەلوپەل) جیاواز لەلایەن هاندەرانی تۆتنهام دەکات.
تۆتنهام 4-3 لە یاریگای خۆیدا بە چێڵسی دۆڕا و لە چەندین کاتی جیاوازدا، هاندەران شتییان هەڵدایە سەر چیمەنی یاریگا. هاندەرانی سپێرز شتەکانیان ئاڕاستەی کۆڵ پاڵمەر، ئێنزۆ فێرناندێز، جەیدن سانچۆ و پێدرۆ نێتۆ دەکرد.
یەکێتیی تۆپی پێ هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتی ئانتۆنی تایلەر، ناوبژیوانی یارییەکە دەکات و دواتر لێکۆڵینەوەکە دەستپێدەکات.
چێڵسی سەرەڕای ئەوەی لەماوەی 11 خوولەکی سەرەتادا 2-0 لە دواوە بوو، کەچی چوار گۆڵی کرد و پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ تۆکمەتر لێکرد.
هەردوو یانەکە پێنجشەممە لە یۆرۆپالیگ یاریی دەکەنەوە. سپێرز دەبێتە میوانی رەینجەرز و چێڵسی لە کازاخستان رووبەڕووی ئاستانا دەبێتەوە.