یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی دێربی لەندەندا لە هەفتەی پازدەی پرێمەرلیگ فولهام و ئارسیناڵ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان فولهام لە یاریگای كراڤن كوتەیجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
وەرزی رابردوو فولهام ركابەرێكی سەختی ئارسیناڵ بوو كاتێك لە یاری چوون بە دوو گۆڵ یەكسان بوون و لە یاریگای خۆیشیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لێ بردەوە.
لە ناوەڕاستی هەفتەدا فولهام بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە برایتنی بردەوە.
تیمەكەی ماركۆ سیلڤا دوای تێپەڕبوونی 14 هەفتە لە شەش یاری براوە بوون چوار یاری یەكسان بوون و چوار یاریش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە دوای 14 هەفتە لە هەشت یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ماركۆ سیلڤا بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی تۆم كایرنی بێبەش دەبێت.
هەروەها ریس نێڵسن، هاریسۆن رید و ئاندێرسن بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ تواناكانی هەریەك لە تۆماس پارتی میكێل مێرینۆ، گابریێل و كالافیۆری بۆ گەڕاوەتەوە.
بە بێ بێن وایت و تۆمیاسۆ رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
پارتی، سالیبا، كیڤیۆر، تیمبێر
میرینیۆ، رایس، ئۆدیگارد
ساكا، هاڤێرتز، ترۆسارد
پێکهاتەی پێشبینیکراوی فولهام
لینۆ
تیتی، دیۆپ، باسی، رۆبینسن
لوكیچ، بێرگ
ویڵسن، سمیس رۆو، ئایۆبی
خیمینێز