ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول ئاماژەیەکی نوێ لەبارەی داهاتووی سەڵاح بڵاودەکاتەوە

''ئاست بەرزی سەڵاح لیڤەرپوولی کردووەتە پێشەنگ''

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول هیواخوازە بۆ ماوەیەکی درێژ پشت بە محەمەد سەڵاح ببەستێت.

کەیسی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح لە لیڤەرپوول، بووەتە بابەتی گەرمی رۆژانەی میدیاکان و سڵۆت هیواخوازە بەزوویی ئەم بابەتە یەکلاییببێتەوە.

گرێبەستی ئێستای سەڵاح لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتێنک لە نێوان لیڤەرپوول و سەڵاح لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە.

سەڵاح دوو گۆڵ و ئەسیستێکی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر نیوکاسڵ کرد 3-3. سڵۆت لە دوای یارییەکە لەبارەی سەڵاح، بەمشێوەیە قسەی بۆ ئەمازۆن پڕایم کرد

توانیمان یارییەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی بگۆڕین، هەر کاتێک پێویستیمان بە مۆ سەڵاح بێت، گۆڵ دەکات. ئێمە هیواخوازین و پێشبینی دەکەین، بۆ ماوەیەکی درێژ بەمشێوەیە بەردەوام بێت. سەڵاح لە گێمی دووەمدا سەرسووڕهێنەر بوو، چەندین شتی تایبەتی کرد.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤیرجیڵ ڤان دایکی دەستپێکردووە، کە ئەویش بە هەمان شێوەی سەڵاح و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، گرێبەستی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button