کوردستان

نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە

بزانە یارییەکانی زاخۆ دەچێتە کام یاریگا

Yariga App

یاریگا –

نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ کەوتە بواری جێبەجێ کردن و ئەمڕۆش چیمەنەکەی هەڵگیرا.

یاریگای دەلال لە زاخۆ کە تایبەتە بە تیپی زاخۆی بەشدار لە خولی نایابی کوردستان و سەرجەم ئاستەکانی تری یانەکە، چوارشەممە ( 4ـی دیسێمبەری 2024 ) دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی یاریگا کە و لە یەکەم کاریشدا چیمەنی یاریگاکە هەڵگیرا.

بریارە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک کارەکانی یاریگاکە تەواو بکرێت، سەرچاوەیەک لە زاخۆ بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە تا تەواو بوونی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە، زاخۆ بەرێژەیەکی زۆر یارییەکانی دەگوازێتەوە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ.

پێش دەسپێکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای پشکنینی یاریگاکە زاخۆی لێ ئاگادار کردەوە چیمەنی یاریگا بگۆڕن، بە پێچەوانەوە ناتوانن لەم یاریگایە یاریی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button