کوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ محەمەد خەلیل باشترین یاریزانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان بوو

لە یاریی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی دوو گۆڵی کرد

Yariga App

یاریگا –

محەمەد خەلیل ناوەڕاستکاری برایەتی ئەستێرەی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

محەمەد خەلیل ناوەڕاستکاری 25 ساڵانی برایەتی لە یاریی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر دوو گۆڵی کرد، لە خولەکەکانی 35 و 48 تۆڕی گۆڵی یانەکەی پیرمامی هەژاند و رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە سەرکەوتنی یانەکەی هەبوو، کە برایەتی لەناو یاریگای پێشمەرگە 4-2 بردنەوەی بەدەستهێنا.

ناوەڕاستکارەکەی برایەتی هاوینی رابردوو لە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە لە چوارقوڕنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی هەولێر کرد، پێشتریش لە ریزی یانەکانی چەمچەماڵ و نەورۆزیش یاریی کردووە.

لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان لەکۆی 7 یاری 17 گۆڵ تۆمارکران، واتە 2.5 گۆڵ لەهەر یارییەک تۆمارکران، 4 پێناڵتی و 3 کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە هەژمارکران.

شێروانە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و برایەتیش بە 10 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و پیشەسازی و زاخۆش بە جیاوازیی گۆڵ لەدوای برایەتی دێن و پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

ئامارەکانی محەمەد خەلیل لە یاریی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی - گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان
ئامارەکانی محەمەد خەلیل لە یاریی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی – گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button