فه‌ره‌نسا

گۆڵپارێزەکەی پاریس سانجێرمان بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان، بەهۆی ئەو ماوەیەی کە لەسەر کورسی یەدەگ بووە، دەیەوێت ئەم هاوینە پاریس جێبهێڵێت.

دۆنارۆما گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، متمانەی خۆی لەدەست داوە و لویس ئێنریکێی راهێنەر بڕیاریداوە وەکوو گۆڵپارێزی دووەم لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت. ئەم بابەتەش بووەتە هۆی دڵگران بوونی گۆڵپارێزەکە و دەیهەوێت لەم هاوینەدا لە یانەکەی ناسر خڵێفی جیا ببێتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ کام لە لایەنەکان ئامادە نەبوون گرێبەستلە کۆتایی ئەم وەرزەدا درێژ بکەنەوە و ئەم گۆڵپارێزە لە ئێستاوە بیر لە رۆشتن لە هاوینی 2025 دەکاتەوە. هەروەها رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەری گەڕانەوەی دۆنارۆما بۆ سێریا ئەی، زیاترە لە خولەکانی دیکە.

دۆنارۆما لەم وەرزەدا لە یازدە یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە، بەڵام لە پێنج یاریی رابردوودا شوێنگرەوەی سافۆنۆڤی رووسی بووە.

دۆنارۆمای تەمەن 25 ساڵ لە هاوینی 2021 لە هەمان کاتدا لەگەڵ لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد و لەم سێ ساڵەدا 88 جار لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە لیگ وەن یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button