عێراقکوردستان

یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکرا

نەورۆز و دهۆک یارییەکەیان دواخراوە

Yariga App

یاریگا –

یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکرا و نەورۆز و دهۆک یارییەکانیان دواخراوە.

دوای تەواو بوونی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 و وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ ماوەی 15 رۆژ، یەکێتی تۆپی پێی عێراق خشتەی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بڵاو کردەوە کە تیایدا هەولێر لە یاریگای خۆی یاریی دەکات.

دووشەممە ( 25ـی نۆڤێمبەری 2024 ) بە یاریی نێوان گەڕمە و زەوڕا خولەکە دەستپێدەکاتەوە، هەولێر رۆژی سێ شەممە ( 26ـی نۆڤێمبەری 2024 ) کاتژمێر 7:30ـی شەو لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی حدود دەبێتەوە، چوارشەممە ( 27ـی نۆڤێمبەری 2024 ) زاخۆ لە بەسڕە تایبەت یاریگای فەیحا کاتژمێر 5:15ـی ئێوارە رووبەرووی مینا دەبێتەوە.

یاریی دهۆک بەرامبەر قاسم بە هۆی بەشداری دهۆک لە پاڵەوانیەتی یانەکانی کەنداو دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار، یاریی قوەجەوییە و نەورۆزیش بە هۆی بەشداریکردنی جەوییە لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

تا ئێستا شوڕتە بە 14 خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە یە و گەڕمەش بە 13 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button