ئینگلتەرا

ئۆبامیانگ لە بەرامبەر دەنگۆی ڕۆشتنی لە ئارسیناڵ بێدەنگیی شکاند

یاریگا- پییر ئێمریک ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ لە کۆتاییدا وەڵامی دەنگۆیەکانی دایەوە کە ماوەیەکە لە بارەیەوە بەردەوامییان هەیە سەبارەت بە جێهێشتنی یانەکە.

گابۆنییە گۆڵکارەکەی گەنەرز، ئەو قسانەی ڕەت کردەوە و هاوکات میدیای ئینگلیزیشی ناوزەد کرد بەوەی “زۆر دەڵێن” لە بارەی شتەکانەوە. بۆیە گوتی: “میدیای ئینگلیزی زۆریان حەز لە زۆر تنە. من ئێستا بە ڕێژەی %100 لەگەڵ ئارسیناڵم.”

گرێبەستەکەی ئۆبامیانگ لەگەڵ تۆپچییەکانی لەندەن تا هاوینی 2021 دەخایەنێت. وەڵامەکەشی لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە باس لە ڕۆشتنی دەکرێت بۆ یانەیەکیتر بە ئامانجی چنینەوەی نازناوە جیاوازەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button