ئیتاڵیاگرنگترین

رانیێری دەرفەت بە هەمڵس دەداتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە بە هاتنی راهێنەری نوێ بۆ رۆما خۆری هیوا جارێکیتر لە ماتس هەمڵس هەڵدێتەوە و هەلی بەشداریکردنی بۆ دروستدەبێتەوە.

رۆما ئەو یاریزانەی لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ لە گواستنەوەیەکی ئازاددا بردە ریزەکانیەوە پاش بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند.

بەرگریکارە بە ئەزموونەکە لەژێر سەرپەرشتی ئیڤان یوریچی راهێنەری پێشوو تەنها لە یەک یاریی و بۆ ماوەی 24 خولەک یاری کرد. کە ئەوەش دەنگۆی دروستکرد هەمڵس بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانی.

ماتس هەمڵس لە بەردەم یو تێرنێکی گەورەدایە

بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا، کلاودیۆ رانیێری راهێنەری نوێ هیوایەکی گەورەی بە یاریزانە ئەڵمانیەکەدا و وتی

تەماشای هەندێ لە یارییەکانم کردووە. بەردەوام لە خۆمم دەکرد چۆن دەبێ هەمڵس یاریی نەکات؟ ئەوە چۆن رێی تێدەچێ؟

ئەو لێدوانەی رانیێری دوای ئەوە دێت کە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە ماوەی رابردوودا لە سۆشیاڵ میدیار خۆیەوە پۆستێکی کردبوو گوزارشی لە خۆی دەکرد لە هاتنی راهێنەری نوێ و یەکلابوونەوەی چارەنووسی لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت.

https://twitter.com/centregoals/status/1856977444026134547

بابەتی زیاتر

Back to top button