ئه‌مریکا

راهێنەرێک دوای 13 ساڵ ئەو بەڵێنەی بە منداڵە کۆچکردووەکەی دابوو بە جێگەیاند

یاریگا
ئانتۆنیۆ محەمەد، راهێنەری یانەی مۆنتێری مەکسیکی دوای سێزدە ساڵ ئەو بەڵێنەی بە منداڵە کۆچکردووەکەی دابوو بە جێگەیاند و یانەکەی کردە پاڵەوان.

راهێنەرەکەی یانەی مۆنتێری سێزدە ساڵ لەمەوبەر بەڵێنی بە کۆرەکەی دابوو رۆژێک دێت و دەبێتە راهێنەری مۆنتێری و ئەو یانەیە دەکات بە پاڵەوان، کورەکەشی کە هاندەری ئەو یانەی بوو زۆر بەم بەڵێنەی باوکی دڵخۆش دەبێت، بەڵام بە چاوی خۆی ئەم بەڵێنەی باوکی نەبینی و لە ساڵی 2006 کۆچی دوایی کرد.

دوای بەدەست هێنانی ناسناوی خولی مەکسیکی، ئانتۆنیۆ محەمەد نەیتوانی رێگە لە فرمێسکەکانی بگرێت و بە یادی ئە و بەڵێنەی بە منداڵەکەی دابوو دەستی بە گریان کرد.

Back to top button