ئینگلتەراگرنگترین

هەفتەیەکی چارەنووسساز لەپێش مانچێستەر سیتی و گواردیۆلایە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی و پێپ گواردیۆلا هەفتەیەکی چارەنووسساز چاوەڕێیان دەکات و تێیدا بابەتی گرێبەستی پێپ گفتوگۆی لەسەردەکرێت.

شەوی رابردوو سیتی شکستێکی دیکەی نۆشکرد کاتێ بڕایتن ئەنجامەکەی لێ هەڵگەڕاندەوە و 2-1 لە میوانەکەی بردەوە.

ئەو دۆڕانە چوارەم شکستی لەسەریەکی گواردیۆلابوو لەم وەرزە. ریکۆردێک کە کاروانی را‌هێنەرە ئیسپانییەکە هەرگیز بەخۆوە نەیدیبوو.

ناوبراو کە لەوەتەی ساڵی 2016 ئەرکەکەی لە سیتیزنس وەرگرتووە، گرێبەستی ئێستای لە کۆتایی وەرزەکە بەسەردەچێت و تا ئێستاش ئاماژەی روونی نەداوە بۆ درێژکردنەوە. ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر و بەتایبەت وەرزی رابردوو بەگوێرەی لێدوانەکانی، هاوینی 2025 یانەکەی شاری مانچێستەر جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆی رۆژنامەنووسی رێلیڤیۆی ئیسپانی، هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی مان سیتی لەگەڵ گواردیۆلادا کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێک زیاتر.

ئەم هەواڵەی رۆژنامەنووسەکەی رێلیڤیۆ لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە زانیاریی کەوتووەتە میدیاکانەوە کە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ئەم ساڵدا چەندین جار پەیوەندیان بە گواردیۆلاوە کردووە بۆ پێدانی پۆستی راهێنەرایەتی سامبا بۆ ئامادەکردنیان پێش مۆندیالی داهاتووی 2026ی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا.

هەڵبژاردەیەکی گەورەی جیهان لەم ساڵدا چەند جارێک پەیوەندیان بە گواردیۆلاوە کردووە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button