ئیتاڵیا

بە وێنەیەک لە ئینستاگرام، زاڵاتان ئاماژەی گەڕاندنەوەی بۆ میلان ڕاگەیاند

یاریگا- دواجار دەنگۆیەکان لە بارەی پەیوەندی کردنی زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە یانەی ئەی سی میلانەوە خەریکە دەبنە بابەتێکی فەرمیی.

دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ گالاکسی ئەمریکی کۆتایی هات، هێرشبەرە سویدییەکە بە چەندین یانەی جیاوازەوە ناوی دەبەسترایەوە بە تایبەتی یانەکانی ئیتاڵیا و لە نێویشیاندا ئەی سی میلان. پێش چەند کاتژێرێکە بە وێنەیەک لە ستۆری ئینستاگرامی خۆیەوە، زاڵاتان بە دانانی وێنەیەکی خۆی کە چاوەکانی ڕەنگی درێسی میلانی تێدایە، ئاماژەکانی پەیوەندیکردنی بە ڕۆسۆنێریی بەهێزتر کرد.

ئیبرای تەمەن 38 ساڵ لە ماوەی ساڵەکانی 2010-2012 یاریزانی میلان بووە و توانیبووی لە 85 یاریدا 56 گۆڵیان بۆ تۆمار بکات.

– وێنەی ستۆری ئیبراهیمۆڤیچ

بابەتی زیاتر

Back to top button