ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

” بارسێلۆنا داوام بکات سبەی دەگەڕێمەوە “

یاریگا
پێدرۆ رۆدریگێز، هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جارێکی دیکە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەکات.

یاریزانەکەی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا بە رۆژنامەی سپۆرتیڤۆی گووت ” هەموو کاتێک ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەکەم، ئەو کاتەی یاری دۆستانەمان لەگەڵ ئەو یانەیە هەموو بە کورتی قسەم لەگەڵ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی کرد و هەستم بەوە کرد ئامادەیە پێشوازی لەگەڕانەوەم بکات، بەڵام دواتر هیچ شتێک رووینەدا. ئێستاش ئەگەر بەرپرسانی ئەو یانەیە بیەوێت، سبەی دەگەڕێمەوە “.

پێدرۆ پێگەیشتوو ئەکادیمیای لاماسیایە و لە ساڵی 2015 ریزەکانی بارسێلۆنای بەرەو چێڵسی جێهێشت و گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت.

Back to top button