ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌را

یوڤێنتوس داوای یاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
پێدرۆ رۆدریگێز، هێرشبەری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا بووەتە ئامانجی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی وەرزش لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری خانمە پیرەکە لەسەر داوای ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەکەیان دەیانەوێت گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی هێرشبەری کەتەلۆنی ئەو یانەیە دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە کە لە ساڵی 2010 کێشەی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە وەرزی داهاتوو پێکەوە یاریی بکەن.

ساری ئەو کاتەی راهێنەری چێڵسی بوو پێدرۆ توانی ئاستێکی باش پێكەش بکات، بۆیە ئەو راهێنەرە دەیەوێت بگوازێتەوە ریزەکانی.

Back to top button