راپۆرتی تایبەت؛ باڵۆن دۆر بەنزین بە ئاگری نێوان ریال مەدرید و یوێفادا دەکات
فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕوای وایە یوێفا دەستی لە بێبەشبوونی ڤینیسیۆس جونیۆر لە باڵۆن دۆر هەبووە
یاریگا –
کێشمەکێشمی نێوان یوێفا و ریال مەدرید نوێ دەبێتەوە و باڵۆن دۆر بەنزین بە ئاگری نێوان ریال مەدرید و یوێفادا دەکات، بەرپرسانی ریال مەدرید بڕوایان وایە یوێفا بە ئەنقەست باڵۆن دۆری بە ڤینیسیۆس نەداوە، کە ئەمساڵ بۆیەکەمجار سەرپەرشتی خەڵاتەکەی دەکرد.
تۆڕی وەرزشی رێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووتهوه، پێدەچێت هەمووان لە ریال مەدرید باوهریان بەوە هەبێت کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و رێكخهرانی خهڵاتی باڵۆن دۆر، لە پشت ئەو شکستە بن، بە ئەنقەست خەڵاتی تۆپی زێڕین به ڤینیسیۆس جونیۆر نهدراوه.
رێلیڤۆ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووتهوه رایگهیاندووه، یوێفا رکابەرێکی دیکەی ریال مهدریده، ئەگەر دوژمنێکی نوێ نەبێت، کە پەیوەندی بەو لیستە كردووه ركابهری ریال مهدرید دهكهن. ساڵانێکە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پەیوەندی لەگەڵ ئەلێکساندەر چێفرین سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا باش نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژنامەی لیکیپ و گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ چوونەتە نێو ئەو ململانێیەوە، خەڵاتی بالۆن دۆریان کردە بلێسهی ئاگری نێوان ریاڵ مەدرید و یوێفا، ئەمساڵ بۆیەکەمجار یوێفا بە هاوبەشی لەگەڵ فڕانس فوتبۆڵ سەرپەرشتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری کرد.
لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2024، ریال مەدرید خەڵاتی باشترین یانهی لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستهێنا، کارلۆ ئانچیلۆتی خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاوانی بردهوه، کیلیان ئێمباپێ خەڵاتی جێرد مولەری بردەوە، بەڵام ئامادەی رێوڕەسمەکە نەبوون، وهك پاڵپشتیهك بۆ ڤینی بایکۆتی رێوڕەسمەکەیان كرد.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتهی رێلیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید به روون و ئاشكرا رایگهیاندووه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەستی لە پشت ئهو بابهته ههبووه كه ڤینی تۆپی ئاڵتونی نهباتهوه، ناسنامەی ئەو کەسەی خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە چەند رۆژێک و تەنانەت چەند هەفتەیەک پێشتریش ئاشكرابوو، ئهمهش بە ئاگادارکردنەوەی یانەکە و یاریزانەکە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکە ئاماده بكهن.
رێلیڤۆ بڕوای وایە شەڕی داهاتوو سرووشتێکی روونی تۆڵەسەندنەوە لە ریاڵ مەدریدەوه بەرامبەر بە یوێفا دهبێت، بە تایبەت فلۆرێنتینۆ پێرێز دهیهوێت تۆڵه له ئەلێکساندەر چێفرینی سهرۆكی یوێفا و چهند كهسێكی دیكهی ناو یهكێتیهكه به پرۆژهی سوپهرلیگ بكاتهوه، پێرێز ئهمجاره به بههێزی كاری لهسهر دهكات.