یاریگا –
لامین یامال پێی وایە، ئێستا بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە، ئەمەش دوای بردنەوەی یاریی کلاسیکۆ 0-4 بەرامبەر ریال مەدرید.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دووگۆڵ، رافینیا گۆڵێک و یامالیش گۆڵێکی لە یارییەکەدا کرد، ئەمەش گەشبینی و متمانەیەکی زۆری لە نێو یاریزانانی بارسێلۆنا دروستکردووە.
یامالی تەمەن 17 ساڵان لەبارەی دۆخی ئێستای یانەکەی دەڵێت
پێم وایە، ئێستا بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە. دەیانگوت ئێمە تەنیا لە یانە ئاساییەکان دەبەینەوە، بەڵام ئەوەتا 4-0 لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ریال مەدریدمان بردەوە. ئەوەمان سەلماندووە، دەتوانین لە هەر یانەیەک ببەینەوە.
بارسێلۆنا لە کۆی 14 یاریی ئەم وەرزەی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، تەنیا دوو یاریی دۆڕاندووە.
یامال یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا، شەش گۆڵ و حەوت ئەسیستی لە 14 یاریدا هەیە.
یاریی داهاتووی بارسێلۆنا لە سێی مانگی داهاتووە بەرامبەر ئیسپانیۆل.