سعوودیەگرنگترین

دوای دوورخستنەوەشی، مانچینی پارەیەکی خەیاڵی لە سعودیەکان وەردەگرێ

Yariga App

یاریگا –

دوێنێ شەو یەکێتی تۆپی پێی سعودیە بە فەرمی دوورخستنەوەی رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەریان راگەیاند ئەوە دوای تەنها 18 مانگ لە پۆستەکەی.

رۆبێرتۆ هاوینی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێکی چوار ساڵە راهێنەرایەتی سعودیەکانی وەرگرت، بەڵام ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوون. لە جامی ئاسیا هەر لە قۆناخی 16 ماڵئاواییان کرد و ئێستاش لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 لە پلەی سێیەم دێن لەدوای هەڵبژاردەکانی یابان و ئوسترالیا.

گرێبەستی ناوبراو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی کەنداو، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، بریتی بووە لە نزیکەی 80 ملیۆن پاوەند بۆ هەر چوار ساڵەکە. بەڵام مەرجێکی تێدا جێگیرکرابوو کە لە باری دوورخستنەوەشی دەبێ هەر بڕێک لای سعودیە بمێنێت، بەو راهێنەرەی بدەن.

رۆژنامەی دەیلی میرەری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەبێ بڕی زیاتر لە 60 ملیۆن پاوەند بدەن بەو راهێنەرە ئیتاڵییە.

بڕی گرێبەستەکەی مانچینی لەگەڵ سعودیەکان هەر ئەوکات دەنگدانەوەی هەبوو بەهۆی زۆری مووچەی ساڵانەکەیەوە کە دەیکرد بە خاوەنی بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی جیهان.

هێشتا دیار نیە کێ پۆستەکەی وەردەگرێت، بەڵام سێ دیاترین بژاردە لە پلانی سعودیەکاندان. لەوانە هێرڤی رێناردە کە پێشتر راهێنەریان بوو.

درێژەی پاڵێوراوەکانیتر لەم هەواڵەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

پاڵێوراوانی شوێنگرتنەوەی مانچینی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی سعوودیە

بابەتی زیاتر

Back to top button