عێراق

چارەنووسی خولی عێراقی یەكلاكرایەوە

یاریگا: کەمێک پێش ئێستا( عەلی جەبار) سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم یانەکان کۆبویەوە بەمەبەستی ئەنجامدان و چۆنیەتی بەڕێوەچونی خولی نایابی عێڕاق و دیاریکردنی چارەنوسی خولەکە، نوێنەری یانەکان هەریەکە و ڕاوبۆچون و پێشنیازی خۆیان ئاراستەکرد، بەڵام دواجاربڕیاردرا کە خولەکە لەبەرواری 1/2/2020 دەست پێبکات و لەئەگەری بەردەوام بونی خۆپیشاندان تائەوکات خولەکە بەشێوازی یەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت و هیچ یانەیەکیش دانابەزێت.
لەئەگەری کۆتایی هاتنی خۆپیشاندان تائەوکات خولەکە هەربەشێوازی یەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت بەڵام دوویانەش دادەبەزن بۆخولی یانەپلەیەکەکان.
بۆ وەبیرهێنانەوە ماوەی چەندمانگێکە خولی نایابی عێڕاق وەستێنرابو بەهۆی ئەوگرژی و ئاڵۆزیانەی کەلەخۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا و شارەکانی تری عێڕاق ئەنجامدەدرا.

ئاکۆهەولێری

بابەتی زیاتر

Back to top button