
یاریگا–
کلیان مباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە وەکو باشترین یاریزانی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2019 دەست نیشانکرا.
رۆژنامەی فرانس فتبۆلی فڕەنسا وەکو هەموو ساڵێک ئەمساڵیش باشترین یاریزانی وڵاتەکەیانی دەست نیشان کرد و گۆڵكارە لاوەکەی شازادەکان توانی ئەم خەڵاتە بەدەست بێنتەوە.
مباپێ دووەم ساڵە لەسەر یەک خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی وڵاتەکەی لەلایەن رۆژنامەی فرانس فتبۆل پێ دەدرێت.