ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا ئامادە نەبوونی دوو ئەستێرەی مان سیتی لە یاریی سبەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

گواردیۆلا ئامادە نەبوونی دێ برۆین و وۆکەری بۆ یاریی سبەی لە چامپیۆنزلیگ راگەیاند.

پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی سپارتا پراگ دەڵێت :’هێشتا کێڤن دێ برۆین ئامادە نییە و بۆ ئەم یارییە بەردەست نابێت، نازانم کەی دەگەڕێتەوە یاریگاکان بەڵام هێشتا کاتی پێویستە، کایل وۆکەریش لە ئەژنۆی پێکانی هەیە و هێشتا کێشەی هەیە، لە یارییەکە بەردەست نابێت’.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر براگه‌، گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و گوتی، ئێستا لە تۆپی پێدا گرنگ نییە لە مەشقەکاندا چی ڕوودەدات ئەوەیە گرنگه‌ تۆ پێکانت نه‌بێت، بۆیە دەبێت باشترین پزیشك و پسپۆڕانی توانای جه‌سته‌ی بهێنیت بۆ پاراستنی تیپه‌كه‌ت له‌ پێكان و له‌ ئه‌گه‌ری پێكانیش یاریزانه‌كان به‌زووی چاك ببنه‌وه‌.

پیپ گواردیۆلا گوتیشی :’شێوازی بردنەوەمان لە کۆتا خولەکەکاندا بەدڵە تیمەکە هێشتا خولیای بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌، ئەمە بۆ من مانای زۆری هەیە، ركابه‌ریكردن له‌م خوله‌ هه‌موو وه‌رزێك زۆر قورسه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاسان نه‌بووه‌، جۆن ستۆنز کوڕی منە، زۆرم خۆشدەوێت، ساڵانێکی زۆرە پێکەوەین و چەند یارییەکمان پێکەوە کردووە، دڵخۆشم کە ئەو لە پێكهاته‌ی  تیپەکەمه‌، هه‌ردوو یاریزانی تیپه‌كه‌مان واڵكه‌ر و دی برۆین بۆ یاریی سبه‌ی ئاماده‌ن’.

له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی فیل فۆدن گواردیۆلا گوتیشی :’ئەو هەست بە باشبوون ده‌كات، هه‌روه‌ها لە رووی دەروونییەوە ئامادەیە لە ساتێکی گونجاودا بگه‌رێته‌وه‌،  هه‌روه‌ها گڤاردیۆل ناتوانێت هەموو یارییەکان بكات، چونكه‌ هەر سێ رۆژ جارێک یارییه‌، هەر بۆیەش پێویستمان بە ناتان ئاکێیه‌، ئەگەرنا تا کۆتایی ناتوانین ڕکابەری بکەین’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button