ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

مباپێ نهێنیەکی خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات

یاریگا
کلیان مباپێ، گۆڵکاری فڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان دوای دەست نیشانکردنی وەکو باشترین یاریزانی وڵاتەکەی نهێنیەکی خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات.

گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان دوای خەڵات کردنی لەلایەن رۆژنامەی فرانس فتبۆل گووتی ” وەرزی رابردوو بۆ من نموونە بوو، هەوڵی زۆرمدا بتوانم خەڵاتی پێلاوی زێر کە تایبەتە بە گۆڵکارانی خولەکانی ئەوروپا بەدەست بێنم، بەڵام لە کۆتاییدا مێسی خەڵاتەکەی بردەوە، جارێک ئۆسمان دێمبێلی پێی گووتم کە لیۆ هەمیشە سەیری یارییەکانی من دەکات بۆ ئەوەی بزانێت چەند گۆڵم کردووە، ئەو بابەتە زۆر دڵخۆشی کردم، چونکە شانازیە یاریزانێکی گەورە چاودێریت بکات “.

مباپێ لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد ئەم وەرزەش هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتەکە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button