یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد لێنی یۆرۆی بۆ گەڕایەوە دوای دابڕانی ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانەوە هەر لە یارییە ئامادەکارییەکانی پێش دەستپێکردنی وەرزەکە.
مان یو هاوینی رابردوو بە بڕی 52 ملیۆن پاوەند لێنی لە یانەی لیلی فەڕەنسی گواستەوە ریزەکانی بۆ پتەوکردنی هێڵی بەرگری، بەڵام بەهۆی پێکانەوە کە دواجار ناچار بە نەشتەرگەریی کرا.
ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار یاریزانە فەڕەنسیەکە لەسەر چیمەن بینرا و بە تۆپەوە راهێنانەکانی کرد و یانەکەی وێنەکانی بڵاوکردەوە.
🔋 🔙 🔴// Leny Yoro has revovered from injury and is back to training for Manchester United.
𝑆𝑜 𝑌𝑜𝑟𝑜 𝑓𝑖𝑟𝑠𝑡 𝑆𝒉𝑎𝑤 𝑎𝑛𝑑 𝑀𝑎𝑙𝑎𝑐𝑖𝑎 𝑟𝑒𝑐𝑜𝑣𝑒𝑟? 🤔 👀 pic.twitter.com/qlemUMfncm
— Football Fans Tribe 🇳🇬 ⚽ (@FansTribeHQ) October 21, 2024
جگە لە یۆرۆ، مان یو هەر لەو پێگەیە دوو بەرگریکاری دیکەی گواستەوە کە ئەوانیش ماتیاس دی لیخت و نوسێر مزراوی بوو. بەڵام هێشتا دۆخی یانەکە زۆر خراپ بووە تا ئێستا لە هەردوو خولی ئینگلیزی و یۆرۆپالیگ.
هێشتا دیار نییە کەی ئەو بەرگریکارە فەڕەنسیە وەک یاریزانی سەرەکی لەلایەن ئێریک تێن هاخەوە بەشداری پێدەکرێت.
24ی ئەم مانگە مان یونایتد دەبێتە میوانی فەنەرباهچەی تورکی لە یۆرۆپالیگ و، دوو یاریی دواتریشی بەرامبەر وێستهامە لە پرێمەرلیگ و هەروەها لێسیتەر سیتی لە جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا.