بازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستانگرنگترین

پیشەسازی یاریزانێکی پرسپۆلیسی ئێرانی گواستەوە ریزەکانی

لەگەڵ مەهدی تاریمی یاریزانی هەڵبژاردەی ئێران و ئینتەر میلان یاریی کردووە

Yariga App

یاریگا –

پیشەسازی یاریزانێکی ئێرانی گواستەوە ریزەکانی کە پێشووتر لەگەڵ مەهدی تاریمی یاریی کردووە.

بە مەبەستی  تۆکمەکردنی ریزی پێکهاتەکەی بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی یاریزانی ئێرانی سادق ئەسکەندەری گواستەوە ریزەکانی کە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات.

سادق یاریی بۆ یانەکانی پیرسپۆلیس و پرسی تەهران و شەهرداری بەندەرعەباس  و پاسی هەمەدانی ئێرانی کردووە، لە تایلەندیش یاریی بۆ یانەکانی ئەبۆن ئێف سی و تڕانگ ئیف سی و ئێف سی یەلا کردووە، یاریزانەکە لە پریسپۆلیس هاوشانی مەهدی تاریمی  یاریزانی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران و یانەی ئینتەر میلان کردووە.

لە وەرزی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان، پیشەسازی بەبێ هیچ شکستێک و بە پاڵەوان بوون خۆی گەیاندە ریزی نایابی کوردستان و ئەم وەرزەش دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025.

بابەتی زیاتر

Back to top button