ئه‌وروپاگرنگترین

پاریس ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتدی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان هێشتا خواستی هەیە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد سەرباری بێهیوابوونیان لەو یاریزانە لە ماوەکانی رابردوودا.

پی ئێس جی هەر لەدوای رۆشتنی کیلیان ئێمباپێ لە هەوڵدابوو بۆ گواستنەوەی سوپەرستارێک تا دڵی هاندەرانیان ئاشت بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش مارکوس راشفۆردیان بە یەکێک لە بژاردە گونجاوەکان زانی و لە هاوینی رابردوو هەوڵیان بۆ دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی وەرزشی TEAMtalkی ئینگلیزیی، یانە فەڕەنسیەکە ئێستاش خواستیان هەیە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە.

مارکوس کە ئێستا تەمەنی 26 ساڵە، کوڕی یانەکەیە و لەوەتەی ساڵی 2015 بەرزکراوەتەوە بۆ ریزی یەکەمی شەیتانە سوورەکان.

هێشتا دیار نییە هەڵوێستی مان یو بۆ دەستپێشخەرییە نوێیەکەی پاریس چی دەبێ، لەکاتێکدا لە 9 یاری ئەم وەرزە لە خولی ئینگلیزی و یۆرۆپالیگ دوو گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە و کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی نییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button