ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

كێ شایسته‌ی باڵۆن دۆره‌؟ سكاڵۆنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین ستایشی هەڵبژاردەی بۆلیڤیای کرد كه‌ بڕیاره‌ به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌  لە یاریگای مۆنۆمێنتال لە بوینس ئایرێسی پایتەخت لە گه‌ڕی دەیەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه‌

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سکالۆنی گوتی، ئەوپەڕی رێزمان بۆ بۆلیڤیا هەیە، ئەوان بە باشی یاری دەکەن ئێمە ناتوانین لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا متمانە بە خۆمان بکەین، له‌وانه‌یه‌ لە هەندێک کاتی یارییەکەدا بتوانن كۆنترۆلی یاریگا بكه‌ن به‌ تایبه‌ت پێنج یاریزانی ناوەڕاستی باشیان هەیە، دەبێت ئامادەبین بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌.

سەبارەت بە گەشتی گەڕانەوەیان لە ڤەنزوێلا دوای یەکسانبوونەکەی بە ئەنجامی 1-1، راهێنەرە ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌ گوتی، گەشته‌كه‌ زۆر ماندووكه‌ربوو تەنها دوێنێ توانیمان مه‌شقێكی سوووك بكه‌ین، ئەمڕۆش مەشقی کۆتاییمان دەبێت بۆ دیاریکردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان، ئێمە کراوەین بەڕووی هەموو ئەگەرەکاندا، ماک ئەلیستەر دوێنێ بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقی کرد، بڕیار دەدەین ئەگەر ئامادە بێت بۆ یاریکردن.

سەبارەت بە ئەگەری به‌ده‌ستهێنانی خه‌لاتی تۆپی ئاڵتونی له‌لایه‌ن لاوتارۆ مارتینێز سكالۆنی رایگه‌یاند، ساڵێکی نایاب بوو بۆ ئه‌و، لە یاری کۆتاییدا گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵکاری کۆپا ئەمریکا بوو، ئەو لە هەموو کەس زیاتر شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە، هیوادارم خەڵاتەکەی پێبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button