ئیسپانیا

تۆنی کروس لە بڕیاری وازهێنانی پەشیمان دەبێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کروسی ئەڵمانی و ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید لە دوایین چاوپێکەوتنی باس لە ئەگەری پەشیمانبوونەوەی لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن دەکات.

کروس لەوبڕوایەدایە رەنگە دوای چەند ساڵێکی دیکە بیرکردنەوەی لەگەڵ ئێستا جیاواز بێت، رەنگە بگاتە ئەو بڕوایەی، کە زوو وازی لە یاریکردن هێناوە.

هەمیشە ویستومە لە ئاستێکی باڵا کۆتایی بە کارەکانم بهێنم، رەنگە دوای پێنج ساڵی دیکە بڵێم زوو وازم لە یاریکردن هێناوە، بەڵام ئێستا ئاسودەم.

کروس لە چاوپێکەوتنەکەی باسی چەند بابەتێکی جیاوازی کردووە و لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت؛

کریستیانۆ پێش ئێمە دەچووە مەشقەکان و دوای ئێمەش جێی دەهێشت، هەمووان دەمانویست گۆڵ بکەین و نازناو بەدەستبهێنین، بەڵام بەلای رۆناڵدۆ گۆڵکردن ئاڵودەبوونێکی ئەرێنی بوو.

لەبارەی گرێبەستەکانی ریال مەدرید دەڵێت؛

ریال مەدرید هەمیشە زیرەکانە کاری کردووە، کاتێکی پێویستی کردووە دەستبەرداری یاریزانێکی گەورەی ببێت، بە یاریزانێکی لاوی ئاستبەرز شوێنی پڕکردووەتەوە.

تۆنی لەبارەی دەستکەوتی تاکە کەسی دەڵیت؛

خەڵاتی تاکەکەسی بەلای من شتێکی نا پێویستە، تۆپی پێ یارییەکی بەکۆمەڵە و بەبێ تیپەکەت هیچ نیت.

کروس دوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بەشێوەیەکی یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و ماڵئاوایی لە لاکێشەی سەوز کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button