ئیسپانیاگرنگترین

ئامۆژگاریەک لە لیڤاندۆڤسکیەوە بۆ لامین یامال

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی زۆر باش بە تواناکانی لامین یامالی هاوتیمی ئاشنایە و سەرسامە بە ئاستەکەی، بەڵام ئامۆژگاریەکیشی دەکات.

یامالی لاو لەم وەرزەیش بە سەرەتایەکی ناوازەوە دەستیپێکردووە و لە 8 یاریدا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان بەشداریی 9 گۆڵی کردووە (4 گۆڵ و 5 ئەسیست).

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ پێگەی BR Footballی وەرزشی، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە سەبارەت بە هاوتیمە ئیسپانیەکەی وتی

من یامال وەک باشترین یاریزانی باڵ لە ئێستا دەیبینم. بەڵام گرنگ نیە چۆن دەستپێدەکەیت، گرنگ ئەوەیە چۆن کۆتایی پێدەهێنیت. یامالیش تازە 17 ساڵ تەمەنێتی، دەبێ بیر لە 10-15 ساڵیتر بکاتەوە نەک تەنها 2-3 ساڵیتر.

ئەو دەتوانێ کاروانێکی دوورودرێژی وەرزشیی هەبێ.

لیڤا کە ئێستا خۆی تەمەنی 36 ساڵە، یەکەم دەرکەوتنی وەک یاریزانی پیشەگەر بۆ ساڵانی 2005-2006 دەگەڕێتەوە. واتا نزیکەی 20 ساڵە لە لاکێشەی سەوزدا ئاستەکانی پیشان دەدات. بە زۆربەی هەرە زۆری نازناوە گەورەکان گەشتووە لەگەڵ ئەو یانانەی یاریی بۆ کردوون.

ئەم وەرزەش سەرەڕای زۆریی رکابەرێتیەکان لە لالیگا لە هێڵی هێرشبەریی، ناوبراو بە 6 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button