ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێک لە مانچێستەر سیتییەوە لەبارەی رۆدری

وردەکارییەکانی پێکانەکە ماون

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی رایدەگەیەنێت، بەستەری پێشەوەی ئەژنۆی راستی رۆدری پچڕاوە.

رۆدری لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێکانەکە بوو، لەو یارییەی بە ئەنجامی 2-2 تەواوبوو.

مانچێستەر سیتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

پشکنینی سەرەتاییمان لە مانچێستەر بۆ رۆدری کرد، دواتر گەشتی ئیسپانیای کرد و لەوێ راوێژی تەندروستی زیاتر دەکات. تاوەکو ئێستا وردەکاری پێکانەکەی روون نەکراوەتەوە و هەڵسەنگاندنی تەندروستی بەردەوام. لە مانچێستەر سیتی هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین.

پێشتر تۆڕی ESPN بڵاویکردبووەوە، لە ئەگەری هەر نەشتەرگەرییەک، رۆدری بۆ ماوەی پێنج تاوەکو هەشت مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

گواردیۆلا لەبارەی پێکانەکەی رۆدری دەڵێت

بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە، بەڵام هەندێک رای جیاواز هەن، وادەی گەڕانەوەی زووتر دادەنێن. ئێستا ناتوانم وادەکەت پێبڵێم، چاوەڕێی دوا تەلەفۆنی تیمی پزیکشین، بزانین چ جۆرە نەشتەرگەرییەکی پێویستە.

رۆدری یەکێکە لە دیارترین پاڵێوراوانی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، شان بەشانی ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی ریال مەدرید. گواردیۆلا لەبارەی دوورکەوتنەوەی رۆدری دەڵێت

وەرزێکی باشمان دەبێت. متمانەم بە تەواوی یاریزانان هەیە، ئەرکی من دۆزینەوەی چارەسەرە، هەرچەندە رۆدری شوێنی پڕناکرێتەوە، بەڵام دەبێ چارەسەرێک بدۆزمەوە. دەبێ هاوشێوەی ساڵانی رابردوو رکابەر بین.

شەممە کاتژمێر 14:30 بە کاتی هەولێر، مانچێستەر سیتی لە یاریگای سەینت جەیمسس پارک دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button