ئینگلتەرا

کارلۆ ئەنچلۆتی قایل بوو بە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئیڤەرتۆن

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوی کردەوە کارلۆ ئەنچلۆتی قایل بووە بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئیڤەرتۆن.

ئەنچلۆتی چەند ڕۆژێکە لە ناپۆلی دوورخراوەتەوە بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرەکانیانەوە و لە شوێنی ناوبراو جینارۆ گاتوسۆ دەستنیشان کرا.

کارلۆ شوێنی مارکۆ سیلڤا دەگرێتەوە کە ئەمەشیان هەر بە هۆی ئەنجامی خراپی یانەکەوە لە خولی ئینگلیزی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button