ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی کارلۆ ئانچێلۆتی دەست پێکردووە

یاریگا
دوای دوورخستنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ناپۆلی، چەندین یانە لە هەوڵی ئەوەدان وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن، لەوانەش ئێڤەرتۆن.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە بەرپرسانی یانەی ئینگلیزیەکە هەوڵەکانیان لە پێناو رازیکردنی راهێنەری پێشووی ناپۆلی دەست پێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارلۆ هیچ وەڵامێکی نەبووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو هەموو شتێک لە نێوان هەردوو یەکلایی بکرێتەوە.

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەیان مارکۆ سیلڤای راهێنەریان دوورخستەوە و دانکێن فێرگسۆن وەکو راهێنەری کاتی دەست نیشانکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button