کوردستان

دوو یانە نایابەکەی دەڤەری راپەرین لە یاریگای خۆیان یاریی ناکەن

رانیە یاریگایەکی تری دەستنیشانکردووە

Yariga App

یاریگا –

رانیە و چوارقوڕنە دوو یانە نایابەکەی دەڤەری راپەرین بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ناتوانن لە یاریگای خۆیان یاریی بکەن.

پێش دەسپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێاوە بە مەبەستی سەردانیکردنی یاریگای سەرجەم یانەکانی کوردستان و لە چاککردنەوەی کەموکوڕیەکانی یاریگاکە ئاگادار دەکرێنەوە کە پێش دەسپێکی وەرز دەبێت یاریگا بە پێی مەرجەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بە پێچەوانەوە ئەو یانەیە دەبێت یارییەکانی بباتە دەرەوەی یاریگای خۆی.

لە سەردانێکی لیژنەکە بۆ دەڤەری راپەرین و تایبەت یاریگای هەر دوو یانەی رانیە و چوارقوڕنە، بریاردرا یاریگای هەر دوو یانە رەتبکرێتەوە کە یاریی تێدا بکرێت و پێش دەسپێکی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان دەبێت چیمەنی یاریگاکانیان بگۆڕن یاخود یاریگایەکی تر دەستنیشان بکەن بۆ ئەوەی یارییەکانی تێدا بکەن.

بەختیار حەسەن جێگری سەرۆکی رانیە دەربارەی بریارەکەی ئەم لیژنەیە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛

 دوای بریارەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەبارەت بە خراپی چیمەنی یاریگاکەمان، راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کەوتووینەتە گفتوگۆ بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکرێت تاوەکو چیمەنی یاریگا بگۆڕین و هاندەرانمان بێبەش نەبن لە یارییەکانی رانیە، ئەگەر کات زیاتر لە بەر دەست بێت و بارودۆخ گونجاو بێت بۆ گۆڕینی چیمەنی یاریگا ئەوا وەرزی نوێ هەر لە یاریگای خۆمان یاریی دەکەین، ئەگەر نەتوانرا ئەم کارە بکەین ئەوا هەوڵدەدەین یاریگای سەنگەسەر وەربگرین بۆ ئەوەی یارییەکانی خۆمانی تێدا بکەین.

لە بەدواداچونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەوە زانراوە کە چوارقوڕنە دوای بریارەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە زووەرین کات دەستدەکات بە گۆڕینی چیمەنی یاریگا و دەیانەوێت بۆ وەرزی نوێ ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button