ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هاری کەین ژمارەیەک ریکۆردی نوێی شکاند؛ راناگیرێت

سوپەر کەین چاوی لە دەستکەوتی زیاترە

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین لە یاریی شەوی رابردووی بایرن میونشن بەرامبەر دینامۆ زەگرێب، چوار گۆڵی کرد و بووە گۆڵکاری مێژوویی یاریزانانی ئینگلتەرا لە چامپیۆنزلیگ.

کەین، 31 ساڵ بەر لە یارییەکە پێویستی بە یەک گۆڵ بوو، تاوەکو ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ وەین روونی یەکسان بکاتەوە.

روونی 30 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ کردبوو، بەڵام کەین بەو چوار گۆڵە، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 33 گۆڵ و یارمەتی تیمەکەیدا 9-2 یارییەکە بباتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگە بە 141 گۆڵ. کەین لەبارەی شکاندنی ریکۆردەکە بە ئەمازۆن پڕایمی راگەیاند

کاتێک لەگەڵ وەین روونی لە رکابەریدا دەبیت، واتە تۆ شتێکی تایبەت و زۆر باش دەکەیت.

کەین لە هاوینی ساڵی رابردوودا بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، جیا لەوەی بووە گۆڵکاری مێژوویی ئینگلیزەکان لە چامپیۆنزلیگ، شازادەکەی لەندەن بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی چوار گۆڵ لە یەک یاریدا بکات.

هەرچەندە هاتریکم کردبێت، تۆپەکانم لەگەڵ خۆم بردووەتە ماڵەوە، هەوڵدەدەم تۆپی زیاتر ببەمەوە. لویسی کوڕم، حەز بە یاریی تۆپی پێ دەکات، تەمەنی تەنیا سێ ساڵە، ئێستا تۆپەکە لەگەڵ خۆم دەبەمە ماڵەوە و لای شوێنی خەوتنی دادەنێم، دڵنیام کە سبەی خەبەری دەبێتەوە، زۆر دڵخۆش دەبێت.

کەین 53 گۆڵی لە کۆی 50 یاریدا لەگەڵ بایرن میونشن کردووە، لە سێ یاری رابردووشدا 9 گۆڵی لەگەڵ میونشن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە.

یاریی داهاتووی میونشن لە چامپیۆنزلیگ، لە 2ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی داهاتوو بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button