ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رۆنالدینهۆ: دیاریکردنی مێسی وەکو باشترین یاریزانی مێژوو ئاسان نیە

یاریگا
رۆنالدینهۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی بڕازیل و یانەی بارسلێۆنا پێیوایە کە لیۆنێل مێسی باشترینی مێژوو نیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی یاریزانەکەی پێشووی بلاوگرانا گووتی ” راستە مێسی یاریزانێکی باشە و باشترینی سەردەمی خۆیەتی، بەڵام ئەستەمە بگوترێت ئەو باشترینی مێژوویە، چونکە یاریزانی وەکو پێلێ، مارادۆنا و رۆناڵدۆی هاونیشتیمانیم لە رابردوو توانیویانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن “.

لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی شەش خەڵاتی بالۆن دۆری بەدەست هێناوە، بۆیە زۆرێک پێیانوایە کە لیۆ باشترینی مێژوویە.

بابەتی زیاتر

Back to top button