ڕۆناڵدینهۆ تۆتنهام دەپاڵێوێت بۆ گەشتن بە قۆناغی داهاتوو
یاریگا- یاریزان و جادووگەر و ئەفسانەی پێشووی بەڕازیل و بارسێلۆنا ڕۆناڵدینهۆ پێی وایە كەوا تۆتنهام لە توانایدا هەیە لەسەر دەستی مانچستەر سیتی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە یاری چوون تۆتنهام لە نێو یاریگا نوێیەكەی ( وایت هارت لین) توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
ڕۆناڵدینهۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ( دەیلی ستار)ی بەریتانی ووتی: بۆچی تۆتنهام ناتوانێت خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت؟ ئایا هیچ ئەزمونێكیان نیە لە پاڵەوانیەتیەكە، بێگومان دەتوانن و لە توانایاندا هەیە ئەوە بكەن.
سەبارەت بە یاریەكەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی ووتی: تۆتنهام خۆی سەلماندووە بەرامبەر مانچستەر سیتی كە یەكێكە لەو یانانەی باشترین پێكهاتەیان هەیە.
لە كۆتایدا ووتی: تۆتنهام لە توانایدا هەیە كێبڕكێ بكات تەنانەت لەگەڵ یانەیەكیش بێت كە باشترین پێكهاتەیان هەبێت، لە ئێستادا دەبێت یاریزانەكانیان لەوباوەڕەدا بن كە دەتوانن بگەنە قۆناغی داهاتوو.